
پەیامی کورد... دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرزترین ئاستی تۆماركرد.
بەپێی ئەو نرخانەی بۆ "زەمەن" نێردراون، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی 100 دۆلار گەیشتە 172 هەزار و 35 دینار.
ئەمە بەرزترین نرخە دۆلار بەرامبەر دینار تۆماری بكات، لە ساڵی 2003ەوە كە رژێمی پێشوو روخێنراوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، بڕێكی كەمی دۆلاری خستەبازاڕەوە، كە بڕی 65 ملیۆن و 492 هەزار دۆلار بوو، 31 ملیۆن و 300 هەزار دۆلاری بە کاش و 34 ملیۆن و 192 هەزاری بە حەواڵە بووە.
ئەم بەرزبونەوەیە دوای دوو رۆژ لە چاوپێكەوتنەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دێت، كە تێیدا دڵنیاییدا بە هاوڵاتیان كە نرخی دۆلار دادەبەزێنن و داوایكرد هاوڵاتیان دینارەكانیان نەگۆڕنەوە بە دینار.