image


پەیامی کورد … داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی ئەفغانستانی بە ئەستۆ گرت

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لەتەقینەوەکەی رۆژی هەینی ئەفغانستان راگەیاند؛ کە مزگەوتێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە چەندین کەس بونە قوربانی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رێکخراوی داعش لەرێگەی گروپەکانی نزیک بەرپرسیاریەتی خۆی لەتەقینەوەکەی رۆژی هەینی ئەفغانستان راگەیاندوە، کە لەرێگەی تەقینەوەیەکی خۆکوژییەوە مزگەوتێکی شیعەکانی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان لە تەقینەوەکەی دوێنێی مزگەوتی " فاتیمە" لەویلایەتی قەندەهاری باکوری ئەفغانستاندا کە گەورەترین مزگەوتی ویلایەتەکەیە و تایبەتە بە موسوڵمانانی شیعەمەزهەب، 60 کەس کوژراون و 70 کەسی دیکەش برینداربون.