
پەیامی کورد ... دی ئێن ئەی بە دەستهاتوو لە قژەکانی بێتهۆڤن نهێنی مردنی ئەم ئاهەنگسازەی ئاشکرا کرد
بەگوێرەی ماڵپەڕی ساینسنیوز، شیکارییەک بۆ چەند جۆرێک لە قژی بیتهۆڤن لە نێوان کەسوکارەکەیدا بە دەست هاتووە و لە لایەن کۆلێکسیوونێرەکانەوە کۆکراوەتەوە ، نیشان دەدات بێتهۆڤن خاوەنی چەندین هۆکاری مەترسی ژێنێتیکی بۆ نەخۆشی جگەری هەبووە .
بە ووتەی تریستان بەگ ، مرۆڤناسی ژینگەیی لە زانکۆی کەمبرێج ، ئەم مەترسییە باڵایە " لەگەڵ هەوکردنی جگەر و هەروەها خووی ئەو لە خواردنەوەی کحوولی " لەوانەیە بووەتە هۆی مردنی ناوەختەی بێتهۆڤن لە تەمەنی ٥٦ ساڵی دا .