image

پەیامی کورد     ...    دیواری نێوان باکوور و ڕۆژهەڵات ٢٤٢ کیلۆمەتر درێژدەکرێتەوە

دەوڵەتی تورکیا بڕیاری داوە دیواری نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٢٤٢ کیلۆمەتری دیکە درێژبکاتەوە.

سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە دانیشتنێکی دەستەی کۆچبەرانی ووڵاتەکەی لە ئانکارا ڕایگەیاند : کە بریاری درێژکردنەوەی دیواری نێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان داوە.

سۆیلۆ ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە، دەستیان کردووە بە درووستکردنی دیوار لە سنوورەکانی پارێزگای ئاگری و دواتریش ١٥٩ کیلۆمەتر دیواریان لە سنوورەکانی پارێزگای وان درووستکردووە.

وەزیری  ناوخۆی دەوڵەتی تورک، ئاشکراشیکردووە کە بەنیازن ئەو دیوارە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات (نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان) ٢٤٢ کیلۆمەتری دیکە درێژبکەنەوە.

ئەو وەزیرەی دەوڵەتی تورک باسی لەوەشکردووە، کە لە ئێستادا، بەدرێژایی ٨٣٧ کیلۆمەتر لە ٩١١ کیلۆمەتر سنوورەکانی توکیا و سووریا (نێوان باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان) بە دیواری کۆنکرێت، سیستەمی ڕۆناکی، کێبڵی نووری، سینسۆر و کامێرای شەو داپۆشراوە.
هەرچەند دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئێستا درووستکردنی ئەو دیوارە بۆ پێشگرتن لە هاتنی کۆچبەرانی ئەفغانستانی وەک پاساو دەهێنێتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، درووستکردنی ئەم دیوارە بۆ جیاکردنەوەی زیاتری پارچەکانی کوردستان لە یەکترە.