image

پەیامی کورد     ...     هاوپەیمانی دووگانەی شیعەی لۆبنان : پاشەکشە لە پێگەکانمان ناکەین

چالاکی ناڕەزایەتی کە حیزبۆڵلای لۆبنان و بزووتنەوەی امل لە بەرامبەر کۆشکی دادگای باڵا لە لۆبنان بەرامبەر بە مەحکووم کردنی ڕێکاری تارق بەیتار ، بەڕێوبەری لێکۆڵەری دۆسیەی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت بەڕێ خرابوو ناوچەکانی دەورووبەر بە تایبەتی الطیونە و بدارو و الشیاح - عین الرمانە ی وەکوو مەیدانی شەڕ لێکردبوو کە بە پێی ئەو ئامارانەی کە هێشتا کۆتایی پێ نەهاتووە جێگیر کردنی گرووپگەلی چەکداری و تەکهاوێژ لە سەر بانی باڵەخانەکان و هاوێشتنی فیشەک گەلی جۆری  B7  و گووللەڕێژ کردنی بەرفراوان ، بوو بە هۆی کوژرانی زیاتر لە ٦ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠ کەس و درووستکردنی ترس و تۆقاندن لە بەیرووت و بە دەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی دۆخەکە و دەست بەسەرکردنی کەسانی چەکدار .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەگەلی هاوپەیمانی دووگانەی شیعەی " حیزبۆڵلای لۆبنان و بزووتنەوەی امل  " لە گفتۆگۆ لەگەڵ الجمهوریە ڕایانگەیاند : ئێمە لە قۆناغی مێحوەری لە مێژووی لۆبنان داین . گرینگ ئەوەیە کە ئێمە ئەو کارەی کە دەبێ ئەنجامی بدەین بکرێت . ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەین کە پێگە و مۆڵگەکانی ئێمە ، پێگە و مۆڵگەگەلی لە سەر حەقن کە لە ڕاستای خزمەتکردن بە بەرژەوەندی گەلی باڵای نیشتیمانی و نەتەوەیی لە سەر ئاستی ئەمنییەتی و سەقامگیری ووڵاتە و ڕیگا بۆ پڕۆژە شەڕئەنگێزەکانی ئەمریکا کە بە نێوەندگیری کەل و پەلیگەلی ناوخۆیی لە لۆبنان جێبەجێ دەبێت دەبەستێت ئەم کەل و پەلانە هەندێک جاریش قەزایین و ئەم بابەتە بە قازی و ئەو کەسانەی کە قەزایی نین ، سنووردار نابێت و نابەسترێتەوە .

بە ووتەی ئەم سەرچاوانە ، ئەگەر شاندی دەوڵەت ڕۆژی سێشەممە هەنگاوێکی باش سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی وەزیری داد بگرتبایە بەر ئەوە ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردوو نەدەهاتە ئاراوە . ئێمە لە سەر پێگە و باوەڕەکانی خۆمان سەبارەت بە ئەو شتەی کە ڕوویدا ڕاوەستاوین و پاشەکشەی لێ ناکەین و سەری ئەم فیتنەیە دەبێ لەکار لاببردرێت