image


پەیامی کورد … هۆشدارییەكانی سەر ئاسمانی عێراق هەڵدەگیرێت

بەشێك لەو هۆشدارییەی لە ساڵی 2014ەوە بەهۆی داعشەوە لەسەر گەشتە ئاسمانییەكانی سەر ئاسمانی عێراق هەبوون هەڵگیرا.

جاسم عەبد عەلی، بەڕێوەبەر لە كۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكان لە عێراق ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەیەكی ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ئیكاو) و كۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی (ئیاتا) و ئەو كۆمپانیایانەی بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن، بەشێك لەو هۆشدارییە ئاسمانیانە هەڵگیرا كە لە ساڵی 2014 و لەسەردەمی شەڕی داعش سەپێندرابوو.

ووتیشی: كەمكردنەوەی هۆشداری لەسەر ئاسمانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و كاریگەریی ئابووری بەرچاوی دەبێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەو فڕۆكانەی بەسەر ئاسمانی عێراقدا تێپەڕدەبن.

لەلایەن فڕۆكەوانیی فیدڕاڵی (FAA)ەوە هۆشداری فڕۆكەوانان (NOTAM) تایبەت بە ئاسمانی عێراق كە واتای دۆخەكە ئاسایش نییە و مەترسیدارە بۆ فڕۆكە گوێزەرەوە ئەمریكییەكان و بۆ ماوەی هەشت ساڵ، گۆڕاوە بە دانەیەكی دیكە كە ئاماژە دەدات بەوەی بەرزیی زۆر لەسەروو 32 هەزار پێ ئاسایش و گونجاوە بۆ تێپەڕبوون.