
پەیامی کورد ... قەتەر : بەردەوامی بە هەولەکانمان دەدەین بۆ یەکگەرتنی ئێران و ڕۆژئاوا سەبارەت بە ووتووێژگەلی ئەتۆمی
ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند : تاکوو ئێستا هیچ ڕیزبەندییەکی بۆ دەستپێکردنەوەی قۆناغی نوێی ووتووێژەکانی نێوان ئێران و لایەنگەلی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بوونی نییە .
بەڵام نێوەندگیری قەتەر بۆ خستنەڕووی پێشنیارگەلێک بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ ووتووێژ بەردەوامی هەیە .
جێبەجێ کردنی ئەم ڕۆڵەی دەوحە تاکوو واژوو کردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕاناگیرێت .