image

پەیامی کورد   ...  ئەم بەکتریا ئەندازیاری کراوە بکوژی شێرپەنجەی قۆڵۆنە!

پێشتر زانایان درکیان بەوە کردبوو کە هەندێک بەکتریا دەتوانن لەناو وەرەمەکاندا بژین. ئێستا، توێژینەوە نوێیەکەی توێژەرانی زانکۆی کۆڵۆمبیا دەریانخستووە کە بە ئەندازیاری بۆماوەیی، دەتوانرێت ئەم بەکتریایانە بەکاربهێنرێت بۆ دەستنیشانکردن و لابردنی وەرەمەکان بە یارمەتی خانەکانی بەرگری.

بە یارمەتی کافتی خانەیی، کیمۆکاین CXCL16 خانەکانی T یان خڕۆکە سپییەکانی خوێن وەرئەگرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە. لەم ڕێگایەدا زاناکان کیمۆکاینێکی تریش کەڵک وەردەگرن بە ناوی CCL20 کە لیمفۆسایدەکان ڕادەکێشێت. لیمفۆسایدەکان جۆرێکە لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن لەگەڵ خانە دێندریتییەکان کە بەرپرسن لە دەستپێکردنی وەڵامی بەرگری.