image

پەیامی کورد     ...   ئەم گەنجە کوردە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی شاری”یەزد” دەگوازرێتەوە

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان سەلام کوردە دوای دەستبەسەر کردنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی " دەزگای هەواڵگری " ورمێ بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعات لە شاری “یەزد” گوازرایەوە.

 ڕۆژی سێ شەممە ٢٧ی جووڵای ٢٠٢١، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی " دەزگای هەواڵگری " ورمێ هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “سەلام کوردە”ـیان دەسبەسەر کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو هاونیشتمانییە دوای لێپرسینەوە سەرەتاییەکان خێرا بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە شاری “یەزد” گوازرایەوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی: سەلام کوردە دووکانی موبایل فرۆشی هەیە و هەتا ئێستاش دیار نییە ئەو هاونیشتمانییە بەچ هۆکارێک گیراوە.