image

پەیامی کورد    ...   ئەمریکا ڕووسیا بە مەترسییەکی گەورەتر لە چین ناو دەبات

پێنتاگۆن لەو باوەڕەدایە کە فێدڕاسیۆنی ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرفراوان بووەتە دوژمنێکی ڕاستەقینە و پێداگرە کە ڕەخنە و دزە کردنی جیهانی خۆی بەهێز دەکات

جێگری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا رایگەیاند، رووسیا هێزێکی چەکداری زۆر بەهێزی هەیە و دەبێت لەوە تێبگەن کە چۆن ئەو ووڵاتە توانیویەتی توانای سەربازی خۆی لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا تاوەکوو ئەو ئاستەی ئێستا پەرە پێبدات.

ژەنەراڵ جۆن هایتۆن، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، لە کاتی بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی تایبەتی ئەنجوومەنی ئەتڵەسی رایگەیاند، "رووسیا هێزێکی چەکداری زۆر بەهێزی هەیە، دەبێت لەوە تێبگەین کە چۆن توانیویانە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا هێزی چەکداری خۆیان پەرە پێبدەن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەسەڵاتدارانی رووسیا سەرنجیان خستوەتە سەر پەرەپێدانی توانای سەربازی ووڵاتەکەیان، ئەوەش بەهۆی بوونی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)وە.

ووتەبێژی پێنتاگۆن یش لەو باوەڕەدایە کە ڕەفتار و کردارەکانی ڕووسیا لە ئەورووپا ، ڕۆژهەڵاتی ناوڕەسات و هەروەها لە مەودای مەجازی چاڵێنجێکی گەورەیە بۆ ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا جەختیشی لەوەکردەوە، بۆ یەکەمجارە لە مێژودا ئەمریکا رووبەڕووی دو هێزی ناوەکی دەبێتەوە، کە ئەمە "تەحەدایەکی گەورەیە".