image

پەیامی کورد     ...   ناوی ئەو ووڵاتانەی کە پابەندی ڕێنموونییەکانی کەمکردنەوەی گازی زیانبەخش نەبوونە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان ەوە ڕاگەێندران

بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتوەکان رایانگەیاند، هیندووستان پابەند نەبوون بەدوایین وادەی دیاریکراو بۆ کەمکردنەوەی گازی زیانبەخش.

پاتریشیا ئیسپینۆسا رێکخەری پەیوەندییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پرسی کەش وهەوا، رایگەیاند، هیندووستان پابەند نەبوون بەدوایین وادەی دیاریکراو بۆ کەمکردنەوەی گازی زیانبەخش، لەبەرامبەردا ژمارەیەکی زۆر لە ووڵاتان پابەندبوون بەو بەروارەی کە دانراوە بۆ دەستکردن بەکەمکردنەوەی گازی زیانبەخش بۆ ژینگە.
دوێنێ 30/7/2021 دوایین وادەی دیاریکراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بوە بۆ ووڵاتانی ئەندام لەو رێکخراوە کە دەست بە کەمکردنەوەی گازی زیانبەخش بکەن، ئەو بەروارەی درێژکراوەی بەروارێکی دیکە بوو کە پێشتر کۆتایی ٢٠٢٠ دانرابوو بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە درێژکرایەوە.
ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکراشیکرد، تائێستا لەسەدا ٥٨ی ووڵاتانی بەشدار پابەندبوونیان راگەیاندوە.

ووتیشی، هەریەک لەسەعوودییە، ئەفریقیای باشوور، سووریا و ٨٢ ووڵاتی دیکە پابەند نەبوون بەو وادەیەوە، بەڵام هیندووستان و چین دوو گەورەترین ووڵاتی جیهانن لەڕوی دانیشتوانەوە کە زۆرترین گازی زیانبەخش بەهۆی چالاکییەکایان دەخەنە بەرگە هەواوە.