image

پەیامی کورد      ...   ئاژانسی هەواڵی " فارس " ی ئێران جارێکی دیکە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر ڕێبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان .

ئاژانسی هەواڵی فارس سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ڕێبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە هەواڵێکدا ڕایگەیاندووە : " ڕێبەرانی کوردستانی عێراق بەرپرسیاری نائەمنییەکانی کوردستانی ئێرانن و جاددە لووس کەری دەزگاگەلی بێگانە لە ناوچەکەن و بە تایبەتی لە ناوخۆی ئێران دا .

ئاژانسی هەواڵی فارس هەروەها ڕایگەیاندووە بە داخەوە باکووری عێراق بووەتە سەرچاوەی هەڕەشە و پیلاندانان لە دژی بەرژەوەندییەکانی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئێران .

ئەم ئاژانسە هەواڵییە سەر بە ئێران هەروەها نووسیویەتی : تێرۆرگەلی قووڵی پیلان بۆ داڕیژراو و ئاماندار لە شارە کوردنشینەکانی ئێران و هەروەها تیرۆری زانایانی ئەەتۆمی ئێران سەرچاوەی پەیمانگەلی نافەرمی نیزامی و سەربازی و ئەمنییەتی ڕێبەرانی کوردستانی باشوور ە لەگەڵ هەندێک ووڵاتانی ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە .

نووسراوەکانی ئەم ئاژانسە هەواڵییەی سەر بە حکوومەتی ئێران لە حاڵێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە دەچێت و بە ووتەی کارناسانی کاروباری ناوچەکە ، ئامانجی ڕژیمی ئێران لەم جۆرە تۆمەتانە درووستکردنی جیایی و کێشە و هەوڵدان بۆ درووست بوونی ناسەقامگیری و تێکدانی ئارامی و دۆخی ئێستای عێراق و بە تایبەتی هەرێمی کوردستان ە .

لە لایەکەی دیکەوە حێزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە ماوەی درێژخایەنی مێژووی نەبڕاوەیان دا هیچ کات پەنایان بۆ تێرۆر و بەدیلگرتنی کەس نەکردووە و ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە کە ڕژیمی ئێران بووە کە لە کوردستان بە هیچ جۆرێک دەستپارێزی لە تێرۆر و تاوان نەکردووە