image

پەیامی کورد     ...    وەزیری بەرگری ئیسرائیل  :  ئامادەکاری بۆ هێرشکردن بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکەین .

ڕۆژنامەی تایمز ی ئیسرائیل لە زاری وەزیری بەرگری ئەم ووڵاتە نووسیویەتی هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ باشتر بوونی دۆخەکە لە ڕاستای دەستکەوتنی هەر جۆرە ڕێکەوتنێک لە داهاتوودا لە نێوان هێزە جیهانییەکان و ڕژیمی ئێران " تەل ئەڤیڤ " لە هەوڵدایە تاکوو توانمەندییەکانی خۆی بۆ هێرشی سەربازی و نیزامی بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پەرەپێبدات .

بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی کردووەتەوە هەر جۆرە ڕێکەوتنێک ی باش ئەوەیە کە بۆشاییەکانی ڕێکەتنی ئێستا دەربارەی پیتاندنی یۆرانیۆم ، سیستەم گەلی مووشەکی و بەرواری بەسەرداچوونی ڕێکەوتنەکە و هەروەها هەنگاوەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەکە دابخات و لە ئەگەری ئەوەی کە جگە لەمە ڕووبدات ئێمە کاری خۆمان ئەنجام دەدەین .

بە پێی ڕاپۆرتی " فڕانس پرێس " ڕاب مالی نوێنەری ئەمریکا لە دۆسیەی ئێران یش پێشتر جەختی کردبووەوە کە ئەگەر ئێران بە خێرایی بۆ گەڕانەوەی بۆ سەر مێزی گفتۆگۆوەکانی بەرنامەی ئەتۆمی خۆی کە لە هەفتەی داهاتوودا سەر لە نوێ دەست پێدەکاتەوە ، هەنگاو نەنێت واشینتۆن دەستە وەستان نابێت .

پێشتر یش " ڕافائێل گەڕووسی " بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی سەردانی تاران ی کردبوو و لە دوای گەڕانەوەی لە ئێران ڕایگەیاند : " سەفەرەکەی بێ دەرئەنجام بووە " .

بەرپرسانی ئیسرائیلی هۆشداری یان داوە لە ئەگەری ئەوەی کە هەر جۆرە بەڵگەیەک سەبارەت بەوەی کە چالاکی گەلی نایسایی ئەتۆمی ئێران بە دەستیان بکەوێت ئەوە بە بێ هیچ ڕاوەستانێک دەست دەدەنە بەر هەنگاوی سەربازی و نیزامی و جیدییەوە .