image

پەیامی کورد     ...     ئێران پلەی دووهەمی گیان لە دەستدانی بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوەوە لە ئاستی جیهاندا هەیە

ئاماری ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە کوردستان و ئێراندا بەردەوام بەرز دەبێتەوە و لە ماوەی هەر کاتژمێرێکدا دوو کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دەدەن.

ئەمساڵ ڕووداوی هاتووچۆ بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٥٧ لەسەد و ڕێژەی ئەو کەسانەی گیانیشیان لەدەست داوە ٤٩ لەسەد بەرز بووەتەوە.

لە ساڵی ڕابردوودا ٨٠٠ هەزار ڕووداوی هاتووچۆ لە ئاستی ئێران و کوردستاندا ڕووی داوە کە گرینگترین هۆکارەکەی بۆ ناستانداردبوونی جادە و ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ڕەخنە لە پیشەی ئۆتۆمبێل سازی ئێران دەگرن کە پیشەی ئۆتۆمبێل سازی لە ئێراندا هیچ ستاندارێکی نییە.

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی پراید لە ئێراندا ڕەخنەی تووندی لەسەرە و چەند جار بڕیار دراوە کە بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلە کە بە "ئەڕابەی مەرگ" وەسف دەکرێت؛ پێشی پێ بگیرێت.

بەپێی ئامارەکانی ئێران گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان بە ڕووداوی هاتووچۆ لە ئێران لە ساڵێکدا لەگەڵ ئاماری گیان لە دەستدراوان شەڕێکی قورس یەکسان و بەرامبەرە