image



پەیامی کورد … سێ هاووڵاتیی بەلووچ لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە دران

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دوو هاووڵاتی و ڕۆژی شەممەش هاووڵاتییەکی تری بلووچ لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە لە سێدارە دران.

ڕۆژی شەممە ٦ی سەرماوەز هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی "مەجید سەرگولزایی" لە بەندیخانەی زاهیدان و هەروەها دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی "عەبدولستار ڕەحمەت زێهی (شەبەخش) و "خان محەممەد ڕەحمەت زێهی" ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان لە سێدارە دران.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢١ی زایینییەوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٦ هاووڵاتیی بەلووچ لە سێدارە دراون.