image


پەیامی کورد … سەرۆکی پێشووی جەزائیر کۆچی دوایی کرد

سەرۆكی پێشووی جەزائیر لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتەكەی كۆچی دواییكرد.

تەلەفزیۆنی جەزائیری بڵاویكردۆتەوە، (عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە) ی سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەی لە تەمەنی ٨٤ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بۆتەفلیقە حەوتەم سەرۆكی جەزائیر بوو دوای سەربەخۆیی لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادا لە ساڵی ١٩٦٢، ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٩ حوكمی وڵاتەكەی وەرگرت و دوای ٢٠ ساڵ لە حوكمڕانی و لە ساڵی ٢٠١٩ لە ژێر فشاری جەماوەری دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.