image

پەیامی کورد     ...  تەقینەوەکەی ئەمڕۆ مزگەوتی شیعەکانی قەندەهار زیاتر لە ١٥ کوژراو و ٣١ برینداری لێکەوتەوە

هەفتەیەک پاش تەقینەوەی مزگەوتی شیعەکانی قەندەزوور، ئەمجارەیان لە قەندەهاری ئەفغانستان تەقینەوە ڕووی دا.

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ لەکاتی نوێژی هەینی لە مزگەوتی شیعەکان لە قەندەهار تەقینەوە ڕووی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، زیاتر لە ١٥کەس لەم تەقینەوە کوژراون  و زیاتر لە ۳۰ کەس بریندار بوون. هەندێکیان زۆر بە سەختی بریندار بوون و مان و نەمانیان لە ئەگەر دایە.

هەروەها هەر لەم پەیوەندییەدا هەندێک سەرجاوە ژمارەی کوژراوانی ئەم تەقینەوەیە بە زیاتر لە ٣٥ کوژراو و ٧٠ بریندار مەزەندە کردووە و میادین یش ژمارەی کوژراوەکانی بە ٤٦ کەس و زیاتر لە ٢٠٠ بریندار ڕاگەیاندووە

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ گرووپێک، بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی لە ئەستۆ نەگرتووە.