image

پەیامی کورد   ...  تەلەفزیۆنی نیشتیمانی ئیتاڵیا : ئەشرەف غەنی ١١٠ میلیۆن دۆلار ڕیشوەتی لە قەتەر وەرگرت تاکوو لە بەرامبەر تاڵیبان شەڕ نەکات

یەکێک لە دۆسیەگەلێک کە تەلەفزیۆنی نیشتیمانی ئیتاڵیا بڵاو کردەوە ، بەڵگەی وەرگرتنی پارەی بە بەهای ١١٠ میلیۆن و ٤٧٨ هەزار دۆلار لە مۆتلەق ماجد قەحتانی ، نوێنەری قەتەرە کە ئەجمەل ئەحمەدی ، نوێنەری تایبەتی ئەشرەف غەنی ، لە بەرواری ٧ی جووڵای ٢٠٢١ واژوو کردووە .

ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر نیشان دەدات کە قەحتانی لەو بەروارەدا لە کابۆل بووە و لەگەڵ ئەشرەف غەنی ش لە ئەرگی سەرۆککۆماری ئەفغانستان چاوپێکەوتنی هەبووە .

لە نامەکەدا ڕوون نەکراوەتەوە کە ئەم پارەیە بە چ هۆکارێک دراوەتە ئەشرەف غەنی ، بەڵام ٥ هەفتە دوای وەرگرتنی ئەم دیارییە لە باڵیۆزخانەی قەتەر لە کابۆل ، ئەشرەف غەنی لە کابۆل هەڵهات و تاڵیبان کەوتنە پایتەختی ئەو ووڵاتەوە .