image

پەیامی کورد   ...  زاناکان : سووڕانی ناوکی ناوخۆیی زەوین لە حاڵی پێچەوانەبوونەوەیە

لە لێکۆلینەوەیەک کە بەم تازەییانە بڵاو کراوەتەوە ، زانایانی لێکۆڵەری زانکۆی پێکەن و مامۆستای زانکۆی پێکەن شەپۆلەکانی هەژین بە هۆی بۆمەلەرزەگەلێک کە لە ١٩٦٠ ەوە لە ڕێگاگەلێکی هاوشێوە لە ناوکی ناوخۆیی زەوین دا ڕوویان داوە خستە ژێر لیکۆلینەوەوە تاکوو بزانن کە ناوکی ناوخۆیی بە چ خێراییەک لە حاڵی سووڕانەوەیە .

ئەو شتانەی کە ئەوان تێگەیشتن ، جێگای چاوەڕوانی نەبوون . بە ووتەی زانایان ، لە ساڵی ٢٠٠٩ ، لە ڕیکۆردگەلی هەژینی کە پێشتر یش لە مەودای کاتدا گۆڕانکارییان کردبوو ، جیاواییەکی کەم بوونی هەبووە ، ئەوان ووتیان کە ئەمە نیشان دەدات کە سووڕانەوەی ناوکی ناوخۆیی ڕاوەستاوە .