image



پەیامی کورد … 18 ملیۆن ژەمی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا هاوردەی عێراق دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی عێراقڕایده‌گه‌یه‌نێت،عێراق 18 ملیۆن ژەمی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا هاوردە دەکات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27 ی تشرینی دووه‌می 2021 عەلی حەسەن بەلداوی، بەڕێوبەری گشتی بازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستیە پزیشکییەکان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پلانیان هەیە گرێبەستی نوێ بكەن لەگەڵ كۆمپانیاكانی فایزەر، سینافارم و كۆڤاكس، بۆ هاوردەکردنی 18 ملیۆن ژەمی دیکەی ڤاكسینی كۆرۆنا وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

عەلی حەسەن بەلداوی ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتریش عێراق لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ڤاکسینی كۆرۆنا گرێبەستی كردبوو، بۆ ھاردەكردنی 30 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا.

ئەم هەوڵەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، هاوکاتە لەگەڵ سەرهەڵدانی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاو لە ئەفریقیا ناسراو بە (ئۆمیكرۆن).