
پەیامی کورد ... بەیاننامەیەک لە بارەگای بارزانی سەبارەت بە تاوانی جێندێرس
بەناوی خودای میهرەبان،
بە تووندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لە لایەن یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانەوە بە شەهیدکردنی چوار هاووڵاتی خانەوادەیەکی کورد و بریندارکردنی سێ کەسی دیکە ئەنجام دراوە، کە بەڕێوەبردنی سەرەتایی ترین مافەکانی خۆیان لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان، نەورۆز، لە ناحیەی جندیرێسی (زیان لێکەوتوو بەهۆی بوومەلەرزەوە) دەکرد. لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە کە ڕۆحی شەهیدان بخاتە ژێر ڕەحمەتی خۆی و، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. ڕاشیدەگەێنین کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە بە سزای عادیلانە بگەن.
بارەگای بارزانی
21ی ئازاری 2023ی زایینی