image


پەیامی کورد … یەکێکی دیکە لە پاسەوانەکانی موراد کانی کوردەیی گیانی لە دەست دا

پاش ئەوەی رۆژی پێنجشەممە، شەڕ و روبەڕوبوونەوەی لە نێوان هێزێکی ئەمنی و عەقید موراد کانی کوردەیی روویدا و خۆی و دوو پاسەوانی گیانیان لەدەستدا، ئێستاش پاسەوانێکی دیکەشی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

رۆژی پێنجشەممە، شەڕ و روبەڕوبوونەوە لە نێوان عەقید موراد کانی کوردەیی ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین و چەند پاسەوانێکی لەگەڵ هێزێکی ئەمنیدا روویدا.

دوو زانکۆی دیکەی هەرێم چوار رۆژ پشوویان راگەیاند

بەهۆی شەڕەکەوە ئەفسەرە پلە باڵاکە و دوو پاسەوانی گیانیان لەدەستدا و ئێستاش پاسەوانێکی دیکەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

هەر رۆژی پێنجشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم باسی لەوەکرد، "ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێسپێردرا، بەڵام ئەفسەرەکە پاسەوانەکانی روبەڕوی یاسا بوونەوە و دواتر موراد کانی کوردەیی و دووان لە پاسەوانەکانی کوژران."