
پەیامی کورد... ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەفەرمی دیاری كرا
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی ئاداری 2023، دڵشاد شههاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمیی ژمارە 90ی ساڵی 2023ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دەركرد.''
ڕوونیشی کردەوە کە بەپێی فەرمانی هەرێمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ''ڕۆژی 18ی 11ی 2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.''