image

پەیامی کورد     ...  هەورامان : کوژرانی ١٢ سەر ئەسپ و ئاگردانی کەل و پەلی کاسبکاران
 
ڕۆژی هەینی ١٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢١  ، ١٢ سەر ئەسپی کاسبکاران لە ملەی "تەتە"ی هەورامان، کرانە ئامانجی تەقەی هەنگی سنووری و کوژراون.

ئەو ١٢ سەر ئەسپە، ئەسپی کاسبکارانی ناوچەی مەریوان بووە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی هەنگی سنووری، لەسەر ڕێگەی کاسبکاران بۆسەیان دانابوو کە لە ئەنجامدا، ١٢ سەر ئەسپی کاسبکارانیان کوشتووە.

بە ووتەی ئەو سەرچاوەیە، هەنگی سنووری هەورامان، هەروەها دەستیان بەسەر کەلوپەلی کاسبکاراندا گرتووە و ئاگریان تێبەرداوە.

بەپێی بەندی ئەلف لە ماددەی ٢ی یاسای قاچاخ، ئەگەر کەلووپەلی قاچاخ کە نرخەکەی لە ١ ملیۆن تمەن کەمتر بێت هیچ سزایەکی نییە و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو کەلووپەلانەی کە کۆڵبەران ڕایدەگوازن لەو ڕێژەیە کەمترە کە ئەو سزایە بیانگرێتەوە، بۆیە دەبێ تەنیا کەلووپەلەکانیان زەوت بکرێت.