
پەیامی کورد ... پەیامێک لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بۆسەر چەند هاووڵاتییەکی کورد کە ئاهەنگی نەورۆزیان دەگێڕا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دهقی پهیامی سهرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە تووندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ناوچەکە دەکەین، لێپرسینەوەی پێویست بکەن و ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بە سزای یاسایی خۆیان بگەینن.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان