image

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی یەکیتی ئەورووپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی نێردەی یەکیتی ئەورووپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد .

لە دیدارەکەدا ، سەرۆکی نێردەی یەکیتی ئەورووپا، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و ئەرکەکانی نێردەکە خستەڕوو کە ئامانجیان چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە ، جەختیشی کردەوە کە ئەرکی ئەوان، تەنیا چاودێریکردنە و دەستوەردان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ناکەن .
سەرۆکی حکوومەت وێڕای نرخاندنی ڕۆڵی گرینگی یەکیتی ئەورووپا لە چاودێریکردنی هەڵبژاردن ، هیواشی خواست، پرۆسەکە بە شێوەیەکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و تووندوتیژی بەڕێوە بچێت، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم . ئامادەیی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست، لە گەڵ نێردەی یەکیتی ئەورووپا دەربڕی.