image

پەیامی کورد     ...    مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی (الأمة)ی عێراقی دەکات

ئەمڕۆ شەممە 31ی تەمموزی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی (الأمة)ی عێراقی کرد بە سەرۆکایەتی مەحموود حسێن ئەلعگیلی ئەمینداری گشتی حزبى الأمة.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد کرا كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكان دەستەبەر بكات.

شاندی حزبی (الأمة)ی عێراقی، ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانیان کرد لە میوانداریکردن و یارمەتیدانی سەدان هەزار ئاوارەی پارێزگاکانی عێراق کە بە ئاشتی و ئارامی لە هەرێمی کوردستاندا دەژین.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە گرینگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی کرا لە سەر بنەمای دەستوور.