image



پەیامی کورد... ئەنجومەنی پیران پرۆژەیاسای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سووریا ڕتکردەوە


ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی ڕەتکردەوە کە داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکات.

لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا، نووسینگەی سیناتۆرێکی کۆمارییەکان ڕاند پاوڵ، لە ویلایەتی کێنتاکی، ڕایگەیاندبوو کە ڕەشنووسێکی یاسایەکی پێشکەش کردووە، کە داوای کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەکات.

ئەنجومەنی پیران بە 84 دەنگی نەخێر دەنگی دا و ۱۳ دەنگیش پشتگیریان لە داواکە کرد.

شایانی باسە نزیکەی ۹۰۰ سەربازی ئەمریکی لە سووریا بوونیان هەیە، کە ئەرکێکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتدا پێسپێراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.