image

پەیامی کورد     ...   کوردێکی یەکێک لە پارچەکانی کوردستان پۆستێکی باڵای نێودەوڵەتی پێدەدرێت

بەكر فەتاح، نوێنەری ھەمیشەیی عیراق لە نەتەوە یەكگرتوەكان لە نەمسا، بە كۆی دەنگ وەك جێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ھەڵبژێردرا.
بەكر فەتاح لە ساڵی ٢٠١٣ بەكر فەتاح بوەتە باڵیۆزی عیراق لە سوید و دوای ئەوەش كراوە بە باڵیۆزی عیراق لە بڕازیل.

بەكر فەتاح کە نوێنەری ھەمیشەیی عێراقە لە نەتەوە یەكگرتوەكان لە نەمسا رایگەیاند، "ساڵانە بۆ کۆنگرەی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی ، سەرۆک و جێگری سەرۆک لە هەشت گرووپی جوگرافی هەڵدەبژێردرێن، هەرجارە و سەرۆک و جێگرەکە پشکی گرووپێکی جوگرافیە و ئەمجارە پشکی کوەیت و عێراق بون، بە کۆی دەنگ کوەیت بوە سەرۆکی کۆنگرەکە و عێراقیش بوە جێگری سەرۆکی کۆنگرەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق زۆلمی لێکراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە هیچ پۆستێکی وەرنەگرتوە، ئەوەبو بە کۆی دەنگ رێککەوتن کرا، کە ئەمساڵ عێراق پۆستی جێگری سەرۆكی كۆنگرەی ساڵانەی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی وەربگرێت.