image


پەیامی کورد... وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌ریمی کوردستانە: دادگای فیدراڵی بە بڕیاری پۆڵ برێمەر دامەزراوە و پێچەوانەی دەستووری عێراقه‌


جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت،ێویستە یاسا بۆ دادگای فیدراڵی دابڕێژرێت، چونكە ئەو دادگایە بە بڕیاری پۆڵ برێمەر دامەزراوە و پێچەوانەی دەستوورە”.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دادگای فیدراڵی بە بڕیاری پۆڵ برێمەر دامەزراوە و پێچەوانەی دەستوورە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردپێویستە سەرلەنوێ یاسا بۆ دادگای فیدراڵی دابڕێژرێتەوە، چونكە ئەم دادگایە بەپێی بڕیارێكی پۆڵ برێمەر دامەزرێندراوە و پێچەوانەی دەستوورە و پێویستە پشت بە دەستوور ببەستین بۆ پێكهێنانی ئەم دادگایە و دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی.

ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو، كە فشارەكانی دادگای فیدراڵی جێگەی قبوڵكردن نین و وتی، “بەمنزیكانە شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن”.