image


پەیامی کورد... رێکخراوى تەندروستى جیهانیی ئامادەیی خۆی بۆ هاوکارى قوربانیانى روداوەکەى سۆران دەربڕى


دوای ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامادەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان دەربڕی

دوای ئەوەی شەوى رابردو بەهۆى سوتانى باڵەخانەیەکە لە شارى سۆران، 14 گیانیان لەدەستداو و حەوت کەسى دیکەیش بریندار بون وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا د. وائل حتاحت ،هەڵسوێنەری کاروبارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جێهان WHO لە عێراق پەیوەندی بە وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەی ڕێکخراوەکەی بۆ چارەسەری بریندارانی ڕوداوەکە دەربڕیوە.

هاوکات بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە د. وائل حتاحت سەرەخۆشی لە ئەندامانی خێزانی قوربانیانی ڕوداوەکە کردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوى رابردو بەهۆى سوتانى باڵەخانەیەکە لە شارى سۆران، 14 گیانیان لەدەستداو و حەوت کەسى دیکەیش بریندار بون و ئێستا لەژێڕ چاودێرى پزیشکیدان ،و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە و تا ئێستا دوو کەس دەستگیرکراون.

لەم بارەیەشەوە رەوەند هاودیانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران تایبەت بە هاوڵاتی وتی، "کۆتا ئاماری قوربانیەکانی روداوەکەی شەوی رابردوو بەم شێوەیە، 14هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، 7 هاوڵاتی سڤیل برینداربوون لەگەڵ 8 کارمەندی بەرگری شارستانی و ئاسایش و پۆلیس کە لەگەڵ ئێمە هاوکاربوون بۆ کۆنتروڵکردنەوەی ئاگرەکە."

لەبارەی دۆخی تەندروستی برینداران، رەوەند هاودیانی وتی: سوپاس بۆخۆا دۆخی تەندورستی هەموو بریندارەکان جێگیرە، ئەوەی پێویست بێت بۆ بریندارەکان کراوە،هەروەها هەموو لایەک ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ هاوکاریکردنی بریندارەکان."

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم:

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە قوربانێەکانی ڕووداوەکەی شاری سۆران دەپرسێتەوە ...

شەممە ۲۰۲۳/۱۲/۹ ...

بەمەبەستی دەربڕینی ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی چارەسەری برینداران، ئەمڕۆ بەڕێز (د. وائل حتاحت) هەڵسوێنەری کاروبارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جێهان WHO لە عێراق پەیوەندی بە بەڕێز (د.سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. هاوخەمی و سەرەخۆشی بۆ کەسوکاری قوربانیانی سۆران بۆ ڕوداووی سوتانی باڵاخانەی نیشتەجێبوون لەشاری سۆران و ئامادەیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان WHO بۆ پێداویستی چارەسەری برینداران دەربڕی.

بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی، سوپاسی هەماهەنگی بەڕێزیان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهان WHO کرد. هیوایان خواست خوای گەورە کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای چاکبوونەوە و سەلامەتی بۆ برینداران ببەخشێت.