image

پەیامی کورد    ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٦٩٥ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه‌ و ١٦ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە ، بەمەش دەردەکەوێت بەبەراورد بەدوێنێ ژمارەی تووشبوون و مردن بەکۆرۆنا کەمیکردوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەدوێنێوە ١٢ هەزار و ٨٧٧ حاڵەتی پشکنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش دەرکەوتوە هەزار و ٦٩٥ کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان لەهەرێمی کوردستان گەیشتە ٢٣١ هەزار و ٩٥٨ حاڵەت.
هەر بەپێی ئامارەکە، لەدوێنێوە ١٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە  ، بەوەش کۆی ژمارەی گیان لە دەستدراوان لەهەرێمی کوردستان گەیشتە چوار هەزار و ٧٨٦ حاڵەت.
ڕاگەێندراوی ژمارە ٥٢١ -ی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان: