
پەیامی کورد... سناپ چات تایبەتمەندیيەكی نوێ بۆ چاودێریكردنی منداڵان زیاد دەكات
تایبەتمەندییەكی نوێ بۆ سناپ چات زیاد دەكرێت كە لە ڕێگەیەوە باوانی منداڵ دەتوانن چاودێری منداڵەكانیان بكەن لە كاتی بەكارهێنانی ئاپەكەدا.
تایبەتمەندییە نوێكە ناوی(family center ) یاخود (ناوەندی خێزان)ە و رێگا دەدات بە باوانی منداڵ تا بزانن هاوڕێی منداڵەكانیان و ئەوانەی نامەیان بۆ دەنێرن لە ماوەی یەك هەفتەدا، كێن، بەڵام ناتوانن ناوەڕۆكی نامەكان بخوێننەوە.
تایبەتمەندییەكە یارمەتی باوانی منداڵ دەدات، باشتر ئاگایان لە منداڵەكانیان بێت و بیانپارێزن.
تایبەتمەندی (ناوەندی خێزان)، تەنها بە بانگهێشتكردنی منداڵەكە بۆ (ناوەندی خێزان) لەناو ئاپەكەدا، چالاك دەبێت. منداڵەكەش مافی ئەوەی هەیە بانگهێشتكردنەكە وەربگرێت یاخود نا.
ئاپی سناپچات بەردەوام ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە و چەندین داواشی لەسەر تۆمار كراوە بە بیانوی ئەوەی هەرزەكاران تووشی زیانی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە و چەندین كەسیش خۆیان كووشتووە.
سناپچات لەپێناوی ئەوەی زیانی بەر نەكەوێت و بەكارهێنەرانی لەدەست نەدات، بەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەدایە.