image


پەیامی کورد... فه‌له‌كناسێكی به‌رازیلی براوه‌ی یاری كۆتایی مۆندیال دیاری ده‌كات

ئەتۆس سالۆمی فەلەکناسی بەڕازیلی کە نازناوی "نۆستراداموسی زیندوو"ی لێنراوە، پێشبینی ئەوەی کرد کە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نازناوی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قەتەر بەدەستبهێنێت.

بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی، سالۆمی بە دروستی سەرکەوتوو بووە لەو بابەتەدا کاتێک پێداگری لەسەر ئەوە کردووە کە هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و فەرەنسا دەگەنە یاری کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022، پێش ئەوەی لە 20ی مانگی رابردوو لە قەتەر دەستپێبکات.

ئەو "فالەكناسە" بەڕازیلییە له‌ یاریه‌كانی پێشتردا پێشبینی سەرکەوتنی ئەرجەنتین بەسەر کرواتیا لە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کرد بوو، هەروەها سەرکەوتنی فەرەنسا بەسەر مەغریب.
پێشبینیەکانی " نۆستراداموس زیندوو " پێشتر به‌دیهاتوون کاتێک بە دروستی پێشبینی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید-١٩" و مردنی شاژنە ئەلیزابێسی دووەمی کرد.

به‌هۆی پێشبینییە ڕاستەکانیه‌وه‌ ئەتۆس سالۆمی نازناوی نۆستراداموسی بەدەستهێناوه‌، کە ناوی ئەو فەیلەسوفە فەرەنسییە بوو کە پێشبینی ڕووداوەکانی بۆ ماوەیەکی زۆر لە داهاتوودا دەکرد. ئێستا ئەتۆس سالۆمی بانگەشەی ئەوە دەکات کە پێش یارییەکەی یەکشەممە براوەی مۆندیالەکەی ئەمساڵی پێشبینی کردووە.

ئه‌و فه‌له‌كناسه‌ به‌رازیلیه‌ ده‌ڵێت"بەداخەوە بۆ فەرەنسا.. هەستەکانم پێمده‌ڵێن کە ئەرجەنتین لە کۆتاییدا بە سەرکەوتوویی دەردەچێت". ڕۆژنامەی "دەیلی ستار" ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەتۆس سالۆمی پێشبینییەکانی لەسەر بنەمای سیستەمێک بە ناوی "کابالا" بۆ شیکردنەوەی ئەگەرە بیرکارییەکان دەکات.

بەپێی وتەی کابالا، حیساباتەکانی دەریخستووە کە ژمارە ٨ی بە ئەرجەنتین داوە، له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ " سەرەتای خولێکی نوێ، وەرگرتن و بە کردەیی کردنی ئەوەی ئەنجامدەدرێت

ئەم خولە دەگەڕێتەوە بۆ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کە بڕیارە دوایین یاری کۆتایی مۆندیال بکات، هاوکات جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری هاوڕێی بەشداری یەکەم پاڵەوانێتی خۆی دەکات.

لە لایەکی ترەوە فەرەنسا لە لایەن کابالا ژمارە ٧ی پێدراوە و بەگێڕانەوە لە بیردۆزی فیساگۆرس، لە کۆنەوە ژمارە 7 زۆرترین ئامادەیی لە هەموو فەلسەفە و ئەدەبیاتی پیرۆزدا هەبووە، ئەمەش وایکردووە ژمارە 7 ژمارەیەکی بەهێز و پیرۆزبێت، بەڵام ژمارە ٧ ئەوەندە بەهێز نییە کە سەرکەوتن بە فەرەنسا ببەخشێت، وه‌ سالۆم دەڵێت: "یاسای حەوتەکە تێدەگات کە گەردوون لە هێزێک پێکهاتووە کە کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە، هەربۆیە هیچ شتێک وەک خۆی نامێنێتەوە، یان گەشە دەکات یان تێکدەچێت".