image


پەیامی کورد... یانەی هەولێر لەگەڵ یاریزانێکی خەڵکی نایجیریا گرێبەستی بەست

یانەی هەولێر، بەستنی بۆندێک لەگەڵ شویبۆ لالی ئیبراهیم هێرشبەری نایجیریا بۆ نوێنەرایەتیکردنی تیپەکەی لە وەرزی داهاتوودا، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن یانەی هەولێرەوە بڵاو کرایەوە» یانەی هەولێر بۆندی لەگەڵ شویبۆ لالی ئیبراهیم هێرشبەری نایجیریا واژۆ کرد، تا لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق نوێنەرایەتی تیپەکە بکات».

شویبۆ لەدایکبووی 1996 و پێشتر لە خولەکانی نەرویجی و ئەرمینیا و سعوودی یاریی کردووە.

دەرگای گواستنەی یاریزانان لە خولی نایابی عێراق لە یەکی تشرینی یەکەمی داهاتوو، دادەخرێت.