
پەیامی کورد ... کوڕە کوردێکی باکووری دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی
گه‌نجێكى كوردی باكوورى كوردستان به‌بڕى دوو ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانی یه‌وه كرد، ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت:"دەمەوێت لەگەڵ یانەکە چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنم".
ئێمرە دەمیر لە بنەڕەتدا خەڵکى گوندێکى نزیک شارى ئێلح-ن لە باکوورى کوردستانە و پێشتریش خانەوادەکەى بەهۆى فشارەکانى دەوڵەتى تورکیاوه چوونه‌ته شارى مێرسین و لەوێ نیشتەجێوون.
ئێمره تەمەنى ١٨ ساڵەو بەبڕى دوو ملیۆن یۆرۆ‌و بۆ ماوەى پێنج ساڵ چووە یانەى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى، لەوبارەوە یاریزانەکە دەڵێت، "دەمەوێت لەگەڵ یانەکە چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنم".
به‌گوێره‌ى میدیاکانى ئیسپانى، ئێمره گەیشتوەته بارەگاى یانە ئیسپانییەکەو بڕیارە لەتیپى دووەمى یانەکە یاری بکات.
سەبارەت بە چوونى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه، ئێمره ده‌ڵێت:"خەونى منداڵیم بوو جلى ئەو یانەیە لەبەر بکەم و دەمەوێت لەگەڵیان چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنم".