
پەیامی کورد... وەرزشوانێکی کورد لە ئەورووپا میدالیای زێڕی بە دەست هێنا
وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری "کەنگەڤەر" سەر بە پارێزگای "کرماشان" لە خولێکی نوێی کێبڕکێکانی ڕەزمیی ئەورووپادا توانی میدالیای زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ئەو کێبڕکێیە لە ڕۆژئاوای ئەورووپا و بە بەشداریی ١٥ وڵات بە خانەخوێیی وڵاتی بەلجیکا بەڕێوە چووە.
"فەرشاد گردەکانە" لە ڕشتەی "جوجیتسۆ" لەو کێبڕکێیانەدا بەشدار بووە.
ئەو وەرزشوانە کوردە تەمەنی ٢٨ ساڵە و ماوەی دوو ساڵە لە وڵاتی بەلجیکا ژیان دەکات، هەتا ئێستا توانیویتی لە کێشی ٧٦ کیلۆ گڕەم لە ڕشتەکانی "ئێم، ئێم، ئێی، جوجیتسۆ و گرپلینگ" دوو جار پاڵەوانییەتی لە وڵاتی بەلجیکا و چەند جار پلەی دووی قارەمانییەتی لە ئاستی ئەورووپادا بەدەست بهێنێت.
"فەرشاد گردەکانە" لە پەیڕەوانی ئایینی یارسانە کە لە پیشەی "مۆد"یش بە شێوەی پرۆفیشناڵ کار دەکات.